دەنگ نێت
له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى به‌شى یاسایی نیه، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه لە راییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى فه‌رمانبه‌رى یاساییه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: شارهوانییەکەمان پله دوه و له ههیكهلیهدا به‌شى یاسایمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى فه‌رمانبه‌رى یاساییه‌وه به‌شه‌كه په‌ك خراوه، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ئێمه‌ش و هاوڵاتیانیش دروست كردوه.
وتیشى: چه‌ندینجار داوامان كردوه له بەڕێوبەرایەتی گشتی شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان كه فه‌رمانبه‌رێكى یاساییمان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه نه‌كراوه به‌بیانوى كه‌مى یاخود نه‌بونى فهرمانبهرەوە.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك، ده‌بێت نوسراو بۆ شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بكه‌ین تاوه‌کو فه‌رمانبه‌رێكمان بۆ ده‌نیرێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى دواكه‌وتنى راییكرنى مامه‌ڵه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌شى موڵكایه‌تى.
ده‌شڵێت: كاره‌كانى ئێمه دو به‌شن؛ ئه‌و ئیشانه‌ى تایبه‌تن به رێگه‌پێدان ئه‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ده‌كرێت کە هەفتەی 2 رۆژ دێت و كاره‌كان ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیدار بێت به هاوڵاتیان و ئه‌و سكاڵانهى كه له‌سه‌ر شاره‌وانى ده‌كرێت یاخود ئه‌و سكاڵانهى شاره‌وانى ده‌یكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانى، هه‌موى دوا ئه‌كه‌وێت به‌هۆى نه‌بونى ئه‌و به‌شه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
-
هەواڵ"رێکاری هونەریی" هۆکاری تاپۆنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسییە لە کەلار
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دوای پشکنینی تەواوی روبارەکە، گەڕانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمان راگرتوە
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان