دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی کاروباری شەهیدانی گەرمیان دەڵێت: ٧٠ خێزانی ئەنفال ناویان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA تۆمارکردوە، تاقانەیەکی ئەنفالیش رەشبینە بە پرۆسەکە.
پێش هەفتەیەک وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داوای‌کرد كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ناوتۆماركردن بەمەبەستی ئه‌نجامدانى پشكنینى DNA و بەراوردکردنی بەو 172 روفاتەی کە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەماوە دەرهێنران و ئێستا لە پزیشکیی دادوەریی بەغدان.
جەبار عومەر، بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: لەئێستاشدا ناونوسین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پشکنینەکە بکەن دەستیپێکردوە و ماوەی 15 رۆژی بۆ دانراوە، تائێستا نزیکەی 70 خێزان ناویان تۆمارکراوە.
وتیشی: ئەوانەی کە نەهاتون بەهۆی ئەوەیە لەوانەیە ئاگاداری ئەو ناونوسینە نەبن، چونکە ماوەیەکی کەمە ئاگادارکراونەتەوە.
لەبەرامبەردا، ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌لاو، تاقانه‌ى ئه‌نفال له گه‌رمیان، رەشبینە بەو پرۆسەیە و بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و پرۆسه‌یه تاوه‌كو ئێستا دهستىپێنهكردوه، به‌ڵكو له ئێستادا ته‌نها ناو تۆماركردنه، ئەمەش یه‌كه‌مجار نییە، چونكه له ماوه‌كانى پێشودا چه‌ندینجار داوایان له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان كردوه كه پشكنینى DNA ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌ك كه‌سوكارى ئه‌نفالكراو ئه‌و پشكنینه‌ى بۆ نه‌كراوه.
وتیشی: ره‌شبینین ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت.
لە وەڵامی ئەو تاقانەیەی ئەنفالدا، جەبار عومەر، جەختی لەوەکردەوە کە "سورن" لەسەر ئەنجامدانی پشکنینەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
-
هەواڵ"رێکاری هونەریی" هۆکاری تاپۆنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسییە لە کەلار
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دوای پشکنینی تەواوی روبارەکە، گەڕانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمان راگرتوە
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان