دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى وا بڵاوكرایه‌وه كه رێكخراوى پاڵپشتى كفرى موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ 100 هاوڵاتی شارەکە لە بەغداوە بڕیوەتەوە، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: چونکە ژمارەکە کەم و سنورداربو، نەمانتوانی بەشێوازی ئاگاداریی و بڵاوکردنەوە ناوەکان تۆماربکەین.
دوێنێ هاوڵاتییەکی قەزای کفری لە هەژماری خۆیەوە لە فەیسبوک رەخنەی لە ناشەفافی پرۆسەی بڕینەوەی موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی قەزاکەی گرت کە بە دەستپێشخەریی رێکخراوی پاڵپشتیی کفری لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بۆیان کراوە.
له به‌رامبه‌ردا، عوسمان قه‌تارچی- سه‌رۆكى رێكخراوى پاڵپشى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌م بابه‌ته كۆنه و 2 مانگ پێش هه‌ڵدانى خهیمهكه بوه و سه‌ردانى به‌غدامان كردوه بۆ هه‌ندێك كارى دیكه، له سهردانهكهشماندا داوامان كرد كۆمه‌ڵێك هاوڵاتى له قه‌زاكه موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان بۆ بكرێت، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیاندا كه 100 كه‌س بۆى بكرێت.
لەبارەی ئەوەی بۆچی ئاگاداری‌یان بۆ پرۆسەکە نەکردوە و بە شێوازی ئاشکرا ناوەکان تۆمارنەکراون، عوسمان قەتارچی وتی: ئێمه وا بیرمان كردوه 100 كه‌س كه‌مه و ئەگەر بڵاوى بكه‌ینه‌وه ئەوا داواكارى زۆرى بۆ دێت و ره‌نگه نه‌توانین وهكپێیوست ناوه‌كان یه‌كلابكه‌ینه‌وه، بۆیه بڕیارماندا هه‌ر یه‌كێك و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌ر كه‌سێك كه‌مده‌رامه‌ته و پێویستى بە موچەکە هەیە ناوى تۆمار بكەین و ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمانى بكه‌ین.
لەبارەی ئەو گومانانەشی لەمبارەوە دروستبون، باسى له‌وه‌كرد: ئه‌وه‌ى ده‌وترێت راست نیه و تۆمهتە، ئه‌وه‌یشی كردومانە بۆ خه‌ڵكى كفرى بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان