دەنگ نێت
ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێکی بۆ بە ئامانجگرتن و لێدانی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق وسوریا هەبوبێت و بە "دەنگۆ" ناویان دەبات.
ئەمڕۆ نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان- ئەمیر سەعید ئیروانی، پەیامێکی گەیاندە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش (ئەنتۆنیۆ گۆتێرش)، تیایدا هاتوە: هەمو دەنگۆکانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا رەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکیان نیە.
جەختی لەوەشکردوەتەوە؛ ئێران بەهیچ جۆرێک بەشداریینەکردوە لە هیچ کردەیەکی بە ئامانج گرتن و لێدانی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسی ئێرناـی ئێرانی رایگەیاندوە؛ پەیامەکەی ئیروانیی لەکاردانەوەی پەیامێکی نوێنەری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتوە کە سەبارەت بە بەشداریی ئێران لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی وڵاتەکەی لە ٣٠ـی مانگی رابردودا ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان