دەنگ نێت
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندم لەم هەفتەیەدا ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم بە سێ گوژمە دەنێرێت، پاش تەواوبونی ناردنی پارەکەش شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغداد.
د. نەرمین مەعروف، بە دەنگ نێتی راگەیاند: وەزیری دارایی عێراق- تەیف سامی، لەچاوپێکەوتنێکدا لەبارەی پشکی هەرێم دڵنیایی داوە کە بڕی ۷۰۰ ملیار دینار وەکو قەرز رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
وتیشی: پاش رادەستکردنی راپۆرتی پاکتاوکردنی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مانگەکانی تەمموز، ئاب و ئەیلول، چاوەڕواندەکرێت لە دو رۆژی داهاتودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەوتەی ئەندامەکەی لیژنەیی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاتنی بڕە پارەکە بۆ هەرێم دواناکەوێت بۆ هەفتەی داهاتو، رێکارەکانی ناردنیشی هاوشێوەی پێشو بەسێ گوژمەی جیاواز دەبێت لەلایەن بانکەکانی (رافیدەین، رەشید و TBI)ـەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعة)ـی ئەو سێ مانگەی پێشکەش بە عێراق کردوە.
سەرباری ئەوەش، ناردنی پارە بۆ هەرێم دواکەوتوە، جەمال کۆچەر- ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەکردوە: ئەگەر تاوەکو ئەمڕۆ (٣١ـی مانگ) پارە بۆ هەرێم نەنێردرێت، بە دواکەوتو هەژماردەکرێت.
د. نەرمین مەعروف، لەوبارەیەوە وتی: بەشێکی دواکەوتنی پارەکە بەهۆی ئامادەکردنی راپۆرتی خەرجی ئەو سێ مانگە بوە کە کەوتوەتە ئەستۆی هەرێم، چونکە ئەگەرچی ئەو بڕە پارەیە قەرزە، بەڵام عێراق ئەو حساباتەش دەکات کە ئایا هەرێمی کوردستان دواتر توانای ئەوەی هەیە ئەو بڕە پارەیە بداتەوە؟
ئەوەشیخستەڕو؛ شاندی هەرێم پاش ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە سەردانی بەغداد دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
-
هەواڵ"رێکاری هونەریی" هۆکاری تاپۆنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسییە لە کەلار
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دوای پشکنینی تەواوی روبارەکە، گەڕانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمان راگرتوە
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاویندا؛ غەدرێکی ئاشکرا لە فەرمانبەر
-
-
راپۆرتئازاد ئەحمەد؛ گەنجێك لە گوندێکی گەرمیانەوە شکۆی بۆ یاری تێنسی سەر مێز گەڕاندوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان