دەنگ نێت
لە بەشێک لە شەقامەکانی کەلار هەندێک شوێنی (یوتێرن) و پێچکردنەوەی ئۆتۆمبیل لابراون و لە هەندێک شوێنی دیکە دانراون، بەشێک لەهاوڵاتیان دەڵێن مەترسی لێکەوتنەوەی روداوی هاتوچۆی هەیە، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکانیش لە شارەوانی کەلار دەڵێت: بۆ ئەوەی سەرپێچی نەکرێت ئەو یوتێرنانە دروستکراون.
ئەرکی یوتێرن یان پێچکردنەوە و لادانەوە بۆ کەمکردنەوەی لۆدە لەسەر فولکەکان، لە ئێستادا شارەوانی کەلار بەشێک لە یوتێرنە کۆنەکانی داخستوە و بەشێوەیەکی بچوکتر و لەخواروی خۆیانەوە یوتێرنی نوێی دروستکردوەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانیش گلەی ئەودەکەن بەهۆی بچوکی شوێنەکەی مەترسی هەیە روداوی لێ بکەوێتەوە.
دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان لەشارەوانی کەلار بەرادیۆی دەنگی وت: هۆکاری دروستکردنی ئەو یوتێرنانە ئەوەیە شەقامەکان فەرعی زۆر دەکەوێتەسەرو رێگاکە قوفڵ دەبێت، بۆیە ناچار دەبین یوتێرن دانێین بۆ ئەوەی خەڵک سەرپێچی نەکات.
دەشڵێت: دو چارەسەر هەیە بۆ ئەو یوتێرنانە، ئەوانیش لەسەر هەردو سایدی شەقامەکە تاسەی تێدا دانێین تاوەکو هاوڵاتیان رادێن بە یوتێرنەکە، یانیش هەر یوتێرنەکە لاببرێت.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی شارەوانی کەلار ئەم یوتێرنانە بۆ پێچکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نابێت و تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک دەبێت.
لەبارەی ئەوەی بۆچی شۆستەکان نەبڕاون بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە ئاسانی لابداتەوە، دلێر حسێن وتی: بەوهۆیەی روداوی لێ دەکەوێتەوە و ناکرێت، چونکە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل لەبەردەم دوکانەکان وەستاون و ئەو ئۆتۆمبێلەی کەدەسوڕێتەوە بەر ئەوان دەکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان