دەنگ نێت
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک لەماڵەکەی خۆیدا لە کەلار دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت: بەوتەی کەسوکارەکەی روداوەکە خۆکوژیی بوە و بە فەرمانی دادوەریش دو لە کوڕەکانی راگیراون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان کە ئامادە نەبو ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: کەسەکە کە ناوی (ج. ع)ـە و فەرمانبەر بوە لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، شوێنەواری فیشەکی تاپڕی پێوە بوە، بەڵام دیارنییە کە خۆی کوشتوە یان کوژراوە، لەوبارەوە لێکۆڵینەوە دەکرێت.
لایخۆشیەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان- عەلی جەمال قەدوری، لەبارەی روداوەکەوە، بۆ رادیۆی دەنگی وت: بەوتەی کەسوکارەکەی، ئەو پیاوە ماوەیەکە توشی نەخۆشی بوە و خۆی کوشتوە.
وتیشی: پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەریش دوان لە کوڕەکانی کە لەکاتی رداوەکە لەماڵ بون راگیراون و بەپێی ماددەی ٤۰٥ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
وتیشی: چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دادوەریین لەسەر روداوەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان