دەنگ نێت
نزیکەی ساڵێکە لەگەرمیان پسولەی خۆراکی مانگانە ناوی نوێی بۆ زیادناکرێت، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بە دیجیتاڵکردنی فۆڕمی خۆراک.
مەولود سامی، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: لەئێستادا ناو بۆ فۆرمی خۆراک زیاد ناکرێت و تەنها کار لەسڕینەوەی ناوی مردو و هەروەها لابردنی حجز لەسەر ئەو خێزانانەی کە بەبیانی لەقەڵەمدراون و ئەوکەسانەی کە موچەکەیان لە دو ملیون کەمترە، دەکەین.
هۆکاری زیادنەکردنی ناو بۆ لیستی فۆڕمی خۆراکی مانگانەی گەڕاندەوە بۆ بەدیجیتاڵکردنی فۆڕمەکە و وتی: هۆکارەکەی ئەوەیە فۆڕمەکە دەکرێت بەدیجیتاڵی، پێشبینیش دەکەین نزیکەی حەوت مانگی تر بەم شێوەیە بێت، تائێستاش بڕیارێکی نوێ نەهاتوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە لەگەرمیان.
بەوتەی هاوڵاتییەک، لەکاتی سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکە بۆ زیادکردنی ناوی مناڵێکیان، پێیوتراوە پسولە (وصل) بەردەست نییە و ئەمە هۆکاری زیادنەکردنەکەیە.
بەڵام مەولود سامی جەختیکردەوە: "هیچ پەیوەندی بەنەبونی وەسڵەوە نیە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان