دەنگ نێت
حاڵەتی بڕینەوەی دار لەسەر روباری سیروان زۆر دوبارەدەبێتەوە هەروەها بەشێک لە دارەکانی سەر روباری سیروان لە نێوان گوندی سەید مەحمود و سەیرانگای قولەبەرز بڕاونەتەوە، پۆلیسی دارستانی گەرمیانیش دەڵێت: ئەمساڵ زیاتر لە 10 کەس لەسەر ئەو حاڵەتە دەستگیرکراون.
مقدم: ئەکرەم محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: لەڕێگەی بنکەکانەوە بەبەردەوامی چاودێری دارستانەکان دەکرێن و زۆر کەسمان دەستگیرکردوە لەسەر حاڵەتی زیانگەیاندن بە دارستانەکان و بڕینەوەی دار، بەڵام هەندێکجاریش بەهۆی فراوانی شوێنەکەوە خەڵکانێک هەلدەقۆزنەوە و ئەوکارە ئەنجام دەدەن.
وتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 10 کەس دەستگیرکراون لەسەر بڕینەوەی دار.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بهپێی ئامارێکی بەڕێوبهرى دارستان و پاوانى گهرمیان، لەئێستادا 133 دۆنم زهوى دارستانى سروشتی لەگەرمیاندا هەیە، بەوتەی رێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکوانانیش، رێژەکە پێشتر زۆر زیاتر بوە و ئێستا تەنها 20%ـی دارستانهكانى سنورهكه ماونەتەوە و 80%ـیان لەناوچون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
زۆرترین بینراوەکان