
دەنگ نێت
مامۆستایانی وانەبێژ لە کەلار هۆشداری بە بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن بەهۆی ئەوەی بەوتەی خۆیان کار لەسەر ئەوە دەکەن کە مامۆستایان بایکۆت بشکێنن، نوێنەری ئەو مامۆستایانەش دەڵێت: بایکۆتی دەزگا میدیاییەکانی سەر بە گۆڕانمان کردوە.
مەجید محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە رێگەی دەزگای میدیای KNN لە لێدوانەکانیاندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کە داوای کردوە لە مامۆستایان بایکۆت بشکێنن بەهۆی ئەو فشارانەی کە پارتی کردویەتی، ئێمە ئەمە بە فشار دەزانین، بۆیە بایکۆتی ئەو دەزگایەمان کردوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان کە بەهیچ شێوەیەک لێدوانیان بۆ نەدەین.
جەختی لەوەشکردەوە: بڕیارە لەگەڵ مامۆستایانی میلاک رۆژی یەکشەمە خۆپیشاندانی سەرتاسەری و بەرفراوان ئەنجام بدەین، وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر ئەو فشارانەی کە بریارە دەست پێبکات بۆ شکاندنی بایکۆت.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بۆماوەی ٥ هەفتەیە لەسەر شەقامین و خێوەتنان هەڵداوە، بۆیە بەردەوام دەبین لە بایکۆت تاوەکو حکومەت وەڵامێکی فەرمیمان دەداتەوە و دەگەین بە مافەکانی خۆمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان