دەنگ نێت
بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی قەزای کەلار چاڵیان تێکەوتوە و قیر و کۆنکرێتەکانیان تەواو خراپ بون، لەبارەی چاککردنیانەوە سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت: شەقامێکی سەرەکی چاکدەکەین، بەڵام کۆڵانەکان زۆرن و دواتر دێینە سەریان.
شەقامی کەلارـ کفری لە سێ رێیانی نزیک قەڵای شێروانە دەستپێدەکات تاوەکو بەرزە پردی کەلارـ رزگاری، نزیکەی دە ساڵ دەبێت دروستکراوە، بەڵام لەئێستادا چاڵێکی زۆر لە شەقامەکەدا دروستبوە و قیرەکەی خراپ بوە، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لە جادەی کۆڵانەکانی کەلار بەگشتیی خراپ بون و چاڵ و تاسەیەکی زۆریان تیادروستبوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، لەمبارەیەوە بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: تەنها شەقامی کەلار- کفرییە کە زۆر بەرەو تێکچون دەڕوات، ئەویش هەمو رەزامەندیەکانمان تەواو کردوە و تەندەرەکەشمان راگەیاندوە، بەمنزیکانە دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکەین.
وتیشی: زۆرێک لە جادەی ناو کۆڵانەکانی کەلار وەکو گەڕەکەکانی: بنگرد، فەرمانبەران، سەرکەوتن و… هتد خراپن، ئێمە جارێک لەشەقامە سەرەکیەکان کاردەکەین، با شەقامەکان تەواو بێت دواتر دێینە ناوکۆڵانەکان و دەست بەچاککردنیان دەکەین.
دەستکردن بەکاری نۆژەنکردنەوە لە قەزای کەلار لەلایەن شارەوانیەوە لەکاتێکدایە لەئێستادا دەستکراوە بە چەند پرۆژەیەکی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بودجە و بەردەست نەبونی پارەی پێویست، کارەکانیان راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان