دەنگ نێت
پرۆژەی دروستکردنی شەقامێک لە بازاڕی شاری کەلارەوە بۆ سەر روباری سیروان، نزیکەی ساڵێکە راگیراوە، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش دەڵێت: پرۆژەکە بەهۆی نەبونی پارەوە وەستاوە.
شارەوانی کەلار لە چوارچێوەی فراوانکردنی بازاڕی شارەکە، بڕیاریدا کە جادەیەک لە فولکەی ناوبازاڕەوە بۆ سەر سیروان دروست بکات و هەردو دیوی جادەکەش کران بە باڵەخانە، ئەگەرچی کار لە باڵەخانەکان کراوە و لە تەواوبون نزیک بونەتەوە، کەچی کارکردن لە شەقامەکە راگیراوە و لە نیوەدا بەجێهێڵراوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، لەوبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەمنزیکانە دەست دەکەین بە کارکردن لە پرۆژەکە، هاوشێوەی قۆناغی یەکەم کە تەواو بوە، قۆناغی دوەمیش دەستپێدەکەین بەرەو سەر روباری سیروان.
لەبارەی هۆکاری راگرتنی پرۆژەکەشەوە، ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی نەبونی بودجەوەیە و لەئێستاشدا پارەیان لەبەردەستدا نییە.
وتی: ئیشەکانی ئێمە بە پارە دەکرێت، بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکەش دەبێت بودجەی بۆ پەیدا بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان