دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان به‌شی زۆری پرۆژه‌ى كارگه و پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى گه‌وره‌ن، پشت به ئاوی ژێرزه‌وی ده‌به‌ستن، زۆرینه‌شیان مۆڵه‌تیان پێنه‌دراوه و "نایاسایین".
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: کارگەکان ژمارەیان زۆرە زیاتر لە ٥٠ کارگە کە سنوری کەلار پشت بە بیری کەم قوڵ دەبەستن.
وتیشی: قوڵیی بیرەکانی بەشێکیان ٥٠ مەتر کەمترن و هەندێکیان بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار ئاویان بۆدابین دەکات.
لە رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٥دا هاتوە، مۆڵەتی هەڵکەندنی بیر نادرێت بە: وێستگەی سوتەمەنی، شوشتنگه‌ى ئۆتۆمبیل "غسل"، کارگەی بچوک، بینای بازرگانی، کارگەکانی چەو و لم و پڕۆژەکانی ئاوی کانزایی، به‌ڵام له گه‌رمیاندا زۆرینه‌ى ئه‌و پرۆژانه بیریان لێداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌بێت یان پێوه‌ریان له‌سه‌ر بێت.
حامد جومعە، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان ئەمە بەپێچەوانەی رێنماییەکان دەزانێت و بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: دەبێت سەرچاوەی ئاوی کارگەکان ئاوی سەرزەوی بێت، بەڵام نازانرێت کەی و چۆن ئەوە جێبەجێ دەکرێت، چونکە ئەمە ئەرکی لایەنە کارگێڕییەکانە، لەوانە: قایمقامیەتهكانی کەلار و کفری.
وتیشی: بەشێکی گرفتەکە ئەوەیە خودی بیرەکان کۆنن و نازانرێت کەی لێدراو‌ن، بەپێی رێنماییەکانیش نەهاتوە ئەگەر بیرێک نایاسایی بو چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هیچ ئاماژەیەک بەوە نەدراوە.
باسی له‌وه‌شكرد لە ماوەی پێشودا نوسراو کراوە بۆ ئیدارەی گەرمیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و بیر، بەڵام به‌وته‌ى خۆی "بەهۆی زۆریی حاڵەتەکانهوه راگیراوە و کاری پێناکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
-
هەواڵ"رێکاری هونەریی" هۆکاری تاپۆنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسییە لە کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان