دەنگ نێت
سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان دەڵێت: کاتێک کرێکارێک توشی حاڵەتێکی ناتەندروست دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر هەماهەنگ نین لەگەڵماندا، جگە لەوەش کرێکاران خۆیان بەدوای مافەکانی خۆیاندا نایەن.
عەدنان محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کاتێک حاڵەتێکی ناتەندروست روبەڕوی کرێکارێک دەبێتەوە، پەیوەندیمان پێوە ناکرێت بەهانایەوە بچین، چونکە ناویان تۆمار نەکراوە لامان، مەگەر کرێکارێک خۆی بێتەلامان سکاڵا تۆماربکات.
وتیشی: ئێمە بەردەوام خۆمان رۆشتوین بەدەم کرێکارەوە لە حاڵەتی نەخوازراودا، بەڵام لایەنە پەیوندیدارەکانی تر وەکو نەخۆشخانەکان و کارگەکان و شوێنکارەکان، پەیوەندیمان پێوەناکەن، بە پێچەوانەشەوە کرێکاران خۆیان بەدوای مافەکانی خۆیانەوە نایەن.
بەوتەی سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، لە ئێستادا چەند کەیسێکیان لە دادگایە، لە نمونەی کەیسی ۱۲٨ ژینگەپارێزی نەخۆشخانەکانی گەرمیان، کە وەکخۆی وتی: "مافیان خورابو و کەیسەکەمان بردە دادگا و بردمانەوە"، یان کەیسی ژینگەپارێزانی زانکۆی گەرمیان، کە بە وتەی خۆی دو کۆمپانیا "موچەی خواردون".
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان