
دەنگ نێت
کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی بەهەشتی کەلار ناسراو بە "مامۆستایان" بە دەستیی پارەی قیستەکان لە بەشداربوانی پرۆژەکە وەردەگرێت، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت: کێشەکە لای کۆمپانیاکە نیە و لای بانکەکەیە.
پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، ئاگاداری بەشداربوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبونی کردوەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک بەدەستیی پارە نەدەن بە کۆمپانیا جێبەجێکارەکان، چونکە لەکاتی بونی هەر کێشەیەک چەکی دەستی بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنان تەنها پارەکەیە، بۆیە لەرێگەی بانکەوە بێت دەتوانن لێپێچینەوە لە کۆمپانیاکان بکەن.
ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: کێشەکە لەلای کۆمپانیاکە نیە، بەڵکو لەلای بانکەکەیە، چونکە کاتێک مامۆستایان پارەی قیستەکانیان پێشکەشی بانک دەکەن، بانک ٥٪ـی هەر دە هەزار (دەفتەرێک) دۆلار خەرج دەکات بۆ کۆمپانیاکە، ئەمەش بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی.
بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی تەواوی بانکەکان کراوە، دەبێت هەرکەسێک پارەی لەبانک دانابو و ویستی بیباتەوە، ٥٪ـی دەدرێتەوە، ئەمەش بەهۆی نەبونی پارەی نەختینە لە بانکەکاندا، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەم بڕیارە بانکە ئەهلیەکان دەگرێتەوە یاخود نا.
بەپێی وتەی ئازاد حەسەن، ئەو رێنماییەی وەزارەتی دارایی دەریکردوە بەسەر بانکی جیهانیش جێبەجێ دەکرێت کە بانکێکی ئەهلییە و پارەی پرۆژەی مامۆستایانی تێدا دادەنرێت.
وتیشی: قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنان کردوە، وتویانە ئاگاداری سەروی خۆمان ئەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەو رێنماییە گشتگیرە یان تەنها بۆ ناوچەیەکە، بۆیە چاوەڕێی وەڵام دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان