دەنگ نێت
پرۆژەیەکی گەشتیاریی لە کەلار کە ١١٪ـی تەواو بوە، بەر پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکەوێت، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: پێویستە کۆمپانیا قەرەبوی حکومەت بکاتەوە.
ئەو پرۆژە گەشتیاریەی بەر پرۆژەکەی زۆنی ۲ـی سەر روباری سیروان دەکەوێت، بڕیار بو دروستکردنی ملیارێک دیناری تێبچێت، بەڵام ١١٪ـی تەواو بوە و نزیکەی ۲۰۰ هەزار (۲۰ دەفتەر) دۆلاری بۆ بەڵێندەری پرۆژەکە خەرج کردوە، بەڵام لەساڵی ۲۰۱٤ـەوە کارکردن تێیدا راگیراوە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەئێستادا پێویستە کۆمپانیای زۆنی دو قەرەبوی حکومەت بکاتەوە ئەوەش بە پێدانی پارە، یان دروستکردنی پرۆژەیەک بەهەمان بڕی ئەوە پارەیەی کە تێیدا خەرج کراوە.
وتیشی ئێمە پارەمان لێی ناوێت، لە بەرامبەریدا با پرۆژەیەکی گەشتیاریمان بۆ بکات لەشوێنێکی تر یان لەزۆنەکەی خۆی.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، لە سنورەکەدا پێنج پرۆژەی گەشتیاری هەن کە لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە کارەکانیان راگیراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان