دەنگ نێت- هونەر ئەحمەد
دادوەر: بورهان ئەحمەد- ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان، ئاشکرای دەکات "کەسێکی ساختەچی" پەیدابوە کە بەناوی کەسانی ترەوە فێڵ دەکات و پارەی خەڵکیی دەخوات.
ئەو لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: "کەسە ساختەچییەکە" زانیاری وردی هەیە لەسەر سەرجەم ئاژەڵفرۆشان، شۆفێری بارهەڵگرەکان و تەنانەت حەماڵەکانیش، هەروەها زانیاری ورد کۆدەکاتەوە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت فێڵی لێبکات و ناوی کەسایەتی وپیاوماقوڵان و زانیاری لەبارەیانەوە لایەتی.
رونیشیدەکاتەوە: دواتر بەناوێکی ساختەوە بۆ نموونە دەڵێت "من حاجی عومەرم" و بە ژمارەیەکی کۆڕەکی "علوج" تەلەفۆن بۆ ئاژەڵفرۆشەکە دەکات و خۆشی نیشان نادات و پێی دەڵێت من حاجی فڵانەکەسم و مەڕی باشم دەوێت دەیکەم بەخێر، بەمشێوەیە مەڕێکی زۆری لێ دەبات و دواتر ژمارە قوفڵ دەکات.
باس لەوەشدەکات لەدادگاش کە سکاڵا تۆمار دەکرێت بەئاسانی نادۆزرێتەوە.
دەشڵێت: "تائێستا چەندین حاڵەتی وا رویداوە، بۆیە تکایە ئاگادار بن بافێڵ لە خەڵکی تر نەکرێت".
لایخۆشیەوە، عوسمان ئەحمەد، یەکێکە لەو ئاژەڵدارانەی ئەو کارەی بەرامبەر کراوە، باسی چۆنێتی بردنی ئاژەڵەکانی بەمشێوەیەی لایخوارەوە کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان