
دەنگ نێت
بڕیارە لەقەزای کفری پرۆژەیەکی گەشتیاری دروست بکرێت کە کۆرنیشێکی تێدایە، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: نوسراوی پرۆژەکە لە وەزارەتی شارەوانیە و چاوەڕێی تەواوبونی رێکارەکانین.
ئەو پرۆژە گەشتیاریەی بڕیارە لە قەزای کفری دروست بکرێت، لەسەر بەنداوی باوەشاسوارە، پێکدێت لە کۆرنیشێک (شۆستەیەک لەسەر ئاوی بەنداوەکە) و سەوزایی و کەپر و ریستورانت و کۆفی شۆپ و قاوەخانە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەکاتی مانگرتنەکەی هاوڵاتیانی قەزاکە وەزیری دارایی چوە کفری وتی هەر پرۆژەیەک لە دەسەڵاتی ئێمە بێت، واتا گوژمەکەی لە ٥۰۰ ملیۆن کەمتر بێت بۆیان جێبەجێ ئەکات، بۆیە پێشنیاری پرۆژەیەکی گەشتیاری کراوە.
بەپێی رێنمایەکانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ٥۰۰ ملیۆن دینار خەرج بکات بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام لەو بڕە زیاتر بو، واژوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە.
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیان وتیشی: پاش ئەو بەڵێنە، تیمێکی ئەندازیاریمان بردە سەر بەنداوکە، ئەوان کۆڕنیشێکیان دیاریکردوە، دەرخستەیەکمان بۆ کردوە بە بڕی ٥۰۰ ملیۆن دینار، ئەگەر پارەی تریشی بۆ تەرخان بکرێت ئەتوانین پرۆژەیەکی گەشتیاریی تەواوەتی لەسەر بەنداوەکە دروست بکەین.
وتیشی: لە بەرواری ۲ـی ئابەوە دەرخستەکەمان چوەتە وەزارەتی شارەوانی، ئێستە لەبەشی ئەندازیاری وەزارەتی شارەوانیە وردبینی بۆ دەکرێت، هەرکات چوە وەزارەتی دارایی وەزیری دارایی بەڵێنی داوە پارەکەی بۆ خەرج بکەن، چونکە پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی دەکرێت، هەرکات پارەکەی بۆ خەرج کرا ئێما ئەچینە سەر بەنداوەکە و ئیشی تێدا دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان