دەنگ نێت
ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌وییه‌كان به‌ر زۆنى دوى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان كه‌وتوه تاوه‌كو ئێستا قهرەبو نه‌كراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ش ده‌ڵێت: ده‌ستى ده‌ستیمان پێده‌كرێت.
فاتیح عه‌لى محه‌مه‌د، جوتیار له قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: زۆنى 2ـی پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان 18 دۆنم و نیو زه‌وى كشتوكاڵیمانى به‌ر كه‌وتوه كه له ساڵانى شه‌سته‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا بهدهستمانهوهیە.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستاش قه‌ره‌بو نه‌كراوینه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له كاتێكدا به‌شێك له زه‌ویه‌كه‌مان گرێبه‌ستى هه‌بوه و هیچ پرسێك به ئێمه نه‌كرا و بردیانه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: كه‌سێكیان داناوه هه‌رجاره و شتێكمان پێده‌ڵێت و ده‌ستى ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن.
رادیۆی دەنگ لەمبارەوە پەیوەندی بە بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ته‌نها له زۆنى 2ـی پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روباره سیروان 42 جوتیار زه‌وییان به‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌وتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان