دەنگ نێت
پاش سێ مانگ لەوەرنەگرتنی، ئەمڕۆ موچەی مانگی تەموزی وەزارەتی تەندروستى دابەشکرا، لێپرسراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش لەگەرمیان دەڵێت: هیچ بەرچاوڕونیەکمان لەبارەی موچەی مانگەکانی رابردو نیە، بۆیە بەردەوام دەبین لەبایکۆت.
نزیکەی دو هەفتەیە کارمەندانی تەندروستی لەگەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردوە و مەڵبەندە تەندروستیەکانیان داخستوە و تەنها حاڵەتە گەرمەکان چارەسەر دەکەن ئەویش بە کاریگەری پێنەدانی موچەکانیان بۆ ماوەی دو مانگ.
هەرچەندە ئەمڕۆ یەکەم بەڕێوبەرایەتی لەگەرمیان موچەی وەرگرت کە تەندروستی گەرمیان بو، بەڵام لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەڵێت: تا ئێستا بڕیاری شکاندنی بایکۆتمان نەداوە، سبەینێ کۆبونەوە ئەنجام دەدەین بۆ بڕیاری کۆتایی، بەڵام تائێستا ٨٠٪ـی کارمەندان لەگەڵ بەردەوامبونی بایکۆتن.
عەدنان ئەحمەد، وتیشی: هیچ بەرچاو رونیەکمان نیە کە ئایا موچەی مانگەکانی تر کەی وەردەگرین، هەربۆیە بەردەوامدەبین لە بایکۆت تا ئەو کاتەی بەرچاوڕونیمان دەبێت لەبارەی موچەی دو مانگی رابردو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان