
دەنگ نێت
کەریم عەلی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پاش چونە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی، بە فەرمانی دادوەر راگیرا (توقیف کرا).
کاوە لەتیف، پارێزەری کەریم عەلی، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سکاڵا لەسەر کەریم عەلی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، ئەمڕۆ چوە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار و لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری راگرتنی درا هەتا تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و ئێستا لە گرتوخانەی ئاسایش راگیراوە.
وتیشی: سکاڵاکەی وەزارەتی دارایی بە پشت بەستن بە مادەی (٢)ـی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن تۆماری کردوە.
بەپێی یاسا تەوقیف کردن تاوەکو ١٥ رۆژە، پارێزەرەکەی کەریم عەلی جەختی لەوە کردەوە و وتی: سبەی هەوڵدەدەین بە کەفالەت ئازادی بکەین، بەڵام بڕیار لای دادوەرە ئازادی دەکات یاخود نا.
کەریم عەلی، پێشتر لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی دا باسی لە بونی حاڵەتی نایاسایی و قاچاخی لە دەروازەی پەروێزخان کردبو کە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نێوان ئێران و هەرێمە لە گەرمیان، لەدوای بەرنامەکەش وەزارەتی دارایی لە کۆنگرەکەی رۆژنامەوانیی دا وەڵامی دایەوە و چەند رۆژێک دواتر سکاڵای لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەسەر تۆمارکرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان