دەنگ نێت
زیاتر لە دو هەفتەیە مامۆستایان لە سنوری گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستیانیش دەڵێت: داوا لە مامۆستایان دەکەم بە موچەیەک نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵی راگەیاند. لەبارەی ئەوەی ئایا مامۆستایان کە لە سەرەتای وەرزی نوێت خوێندنەوە ئامادەن بایکۆت بشکێنن؟ ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: داوا لە مامۆستایان دەکەم کە بە موچەیەک نەگەڕێنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن، چونکە ساڵێکی بایکۆت لە دەوامی پچڕ پچڕ باشترە.
وتیشی: ئێمە ئەشێت ئەودیوی موچەمان لێدەرکەوێت کە بزانین یان متمانەمان هەبێت حکومەت موچەکان هەموی دابین بکات نەک ئێستا مانگی ۱۰یە حکومەت موچەی مانگی حەوت دەدات.
وتیشی: داوا لە مامۆستایان دەکەین یەکڕیزی خۆیان بپارێزن و بتوانن ئەو خەباتە مەدەنیە درێژە پێبدەن، بەردەوامیشین لە پشتگیریکردنی مامۆستایان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان