
دەنگ نێت
سبەینێ هەڵبژاردنی ناوخۆیی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی بەڕێوەدەچێت بۆ دیارییکردنی ٥ نوێنەر بۆ کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حزبە، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیش دەڵێت: ١٣ کادیر خۆیان کاندید کردوە.
لە ٢٧ـی ٩ـی ٢٠٢٣، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی بەڕێوەدەچێت، لەئاستی مەڵبەندەکانی ئەو حزبەدا هەڵبژاردن دەکرێت و بەشێکی ئەندامانی کۆنگرە لەو رێگەیەوە دیاریی دەکرێن، بەشەکەی دیکە لە نمونەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، راستەوخۆ و بەبێ هەڵبژاردن دەچنە کۆنگرەوە.
وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان- عەلی دەروێش، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: پێنج نوێنەرمان لە گەرمیان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، ئەم ژمارە نوێنەرەش بە پشت بەستن بە دەنگی حزبەکەمان لە دواین هەڵبژاردنی گشتی دیارییکراوە.
یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەروی ٩ هەزار دەنگی لە سنوری مەڵبەندی گەرمیان دا بەدەستهێنا، بەوپێیەی هەر ئەندامێکی کۆنگرە یەکسانە بە ٢ هەزار دەنگ، هەربۆیە ٥ کورسی بۆ گەرمیان تەرخانکراوە.
وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، وتیشی: دو ئەنجومەنمان لە مەڵبەندی گەرمیان هەیە (ئەنجومەنی گشتی مەڵبەند و ئەنجومەنی راوێژکاری)، لەناو هەردو ئەنجومەنەکە ۱۳ کادیرمان خۆیان کاندید کردوە کە سیانیان ژنن، لەو ژمارەیەش ٥ کەسیان دەبن ئە ئەندامی کۆنگرە کە مەرجە یەکێکیان ژن بێت.
لەبارەی چۆنێتی خۆپاڵاوتنی ئەو ۱۳ کەسە بۆ بون بە ئەندامی کۆنگرە، عەلی دەروێش دەڵێت: لیژنەیەک لەمەکتەبی هەڵبژاردن و رێکخستنەوە هاتون لە کاتژمێر ۹ـی بەیانی بۆ ٤ـی ئێوارە دانیشتون، درگاکراوە بوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرم بۆ خۆپاڵاوتنی هەرکەسێک لە ئەنجومەنەکان بە ئازادانە.
ئاماژەی بەوەشدا سبەینێ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت و (١٦٠) کادیر لە هەردو ئەنجومەنەکە مافی دەنگدانیان هەیە (٩٨ کادیر لە ئەنجومەنی راوێژکاریی و ٦٢ کادیر لە ئەنجومەنی گشتی مەڵبەند).
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان