دەنگ نێت
دادگای کەلار فەرمان دەکات بە روخاندنی بەنزینخانەی شێروانە کە هی یانەی وەرزشی شێروانەیە، ئەویش بەوهۆیەی بە زیادەڕۆیی دروستکراوە.
بەپێی نوسراوێکی قایمقامیەتی قەزای کەلار کە ئاراستەی پۆلیسی شارەوانییەکان کراوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، داوای کردوە بە پشت بەستن بە چوار فەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار کە دواهەمینیان لە ٢٣ـی ئابی ئەمساڵ دەرچوە، هەستن بە لادانی بانزینخانەی شێروانە.
لە نوسراوەکەدا هۆکارەکەی خستوەتەڕو کە بریتییە لەوەی بە زیادەڕۆیی دروستکراوە.
بەنزینخانەی شێروانە، خاوەندارێتییەکەی بۆ یانەی شێروانە دەگەڕێتەوە و بە تەنیشت بینای یاریگای (مەلعەبەکەی) کەلارەوەیە.
بەپێی راپۆرتێکی پێشوتری یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، نزیکەی ٧٠ بەنزینخانەی بێمۆڵەت لە سنوری گەرمیاندا هەن.
بەوتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس، لەلایەن دادگاوە فەرمان بۆ لابردنی بەنزینخانەکان دەرچوە، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان