دەنگ نێت
پاش ئەوەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی دانەمەزراندنی کارمەندە خۆبەخشەکانی و پێنەدانی موچەکانیان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: نەخۆشخانەکەمان داخستوە و کەس دەوام ناکات.
نزیکەی هەفتەیەکە بایکۆت لە تەواوی فەرمانگەکانی گەرمیان دەستی پێکردوە، نەخۆشخانەکانیش گەرمیانیش هاوشێوەی فەرمانگەکان بایکۆتیان کردوە، جگە لە چەند بەشێک کە حاڵەتی تایبەت و فریاکەوتن وەردەگرن.
بەشی نەخۆشخانەی قەڵا کە تەیبەتە بە نەخۆشیە گواستراوەکان و نزیکەی 100 کارمەندی خۆبەخش و 40 کارمەندی فەرمی تێدایە، هیچ کام لەکارمەندانەش دەوام ناکەن و نەخۆشخانەکە داخراوە.
د.حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار/قەڵا، بەرادیۆی دەنگی وت: کەس دەوام ناکات و دامانخستوە، چونکە شوێنی حاڵەتە خێراکان نیە، تەنها بۆ خەواندنی نەخۆشە.
وتیشی: ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بەوەیە بخەوێندرێن و چاودێری بکرێن ناردومانە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە لەکەلار یان سلێمانی، ئەمەش جگە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە زۆر کەمی کردوە لەئێستادا.
نەخۆشخانەی قەڵا لەسەروبەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن خێرخوازانەوە دروست کراوە و تایبەتە بە نەخۆشیە گوازراوەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان