دەنگ نێت
كاركردن له پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران له كه‌لار كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌گرمه جێبه‌جێى ده‌كات گه‌شتوه‌ته %28، لێپرسراوى یه‌كێتى فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكارى خاوى كاركردن له پرۆژه‌كه نه‌دانى قیستهكانه له كاتى خۆیدا.
رزگار وه‌هاب، لێپرسراوى نوسینگەی گەرمیانی یه‌كێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران خۆى له 1465 یه‌كه ده‌بینێته‌وه، له‌و رێژه‌یه‌ش 1300یه‌كه‌ى بناغه‌ى بۆ دانراوه، هاوكات 1055 یه‌كه‌ى كۆنكریتی تێكراوە و 950 یه‌كه‌ى سه‌قفى تێكراوه.
باسى له‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كه له %28ى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى كه وایكردوه پرۆژه‌كه كاره‌كانى به خاوى بڕوا، نه‌دانى قیستهكانه له كاتى خۆیدا، به‌جۆرێك له ئێستادا كۆمپانیا ده‌بێت قیستى چواره‌ى وه‌ربگرێت، كه‌چى به‌شداربوی وا هه‌یه تاوه‌كو ئێستا قیستى دوه‌مى نه‌داوه.
له باره‌ى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى ناو پرۆژهكهشەوە، لێپرسراوى نوسینگەی گەرمیانی یه‌كێتى فه‌رمانبه‌ران جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: شاره‌وانى كه‌لار و وه‌به‌رهێنان به به‌رده‌وامى گۆڕانكارى له دیزاینى پرۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌پێى وته‌ى كۆمپانیا ئه‌مه‌ش وایكردوه كاره‌كانى دوابكه‌وێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان