دەنگ نێت
کێشەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار بەشێوەیەکی کاتیی چارەسەرکراوە، نوێنەری کاسبکاران دەڵێت: هێشتا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان ماونەتەوە، نوێنەری کۆمپانیاکەش دەڵێت: بۆ چارەسەری تەواوەتیی، لیژنەیەک لە وەبەرهێنان پێکهاتوە.
کاسبکارانی عەلوەی کەلار کە ژمارەیان 116 دوکاندارە، لەماوەکانی پێشودا گردبونەوەیان ئەنجامدا دژی زیادکردنی باج و هەروەها داوای دیاریکردنی خاوەندارێتی عەلوەکەیان دەکرد، بەمهۆیەشەوە زۆرێکیان هاتنە دەرەوەی عەلوەکە.
کامەران فەیزوڵڵا، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەئێستادا بەشێوەیەکی کاتی کێشەکە چارەسەرکراوە، بازگەکەی کۆمپانیای سەبەج بڕیارە لاببرێت، هەروەها خاوەن قاتعەکانیش دوێنێ گەڕاونەتەوە دوکانەکانی خۆیان، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تائێستا هەمو داواکاریەکانمان وەکو خۆی ماونەتەوە.
لەبەرامبەریشیدا، دیار عەزیز، بەڕێوبەری عەلوەی کەلار لەلایەن کۆمپانیای سەبەجەوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تائێستا کێشەکان یەکلانەبونەتەوە، لیژنەیەک لە وەبەرهێنان پێکهێنراوە بۆ یەکلابونەوەی پارەی خزمەتگوزاری، بڕیارە هەفتەی داهاتو بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت، پێمان وتراوە تا ئەوکاتە پارەی خزمەتگوزاری وەرناگیرێت لە کاسبکاران.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان