
دەنگ نێت
شارەوانی کەلار لە بارەی دەنگۆی ئەوەی بەرزە پردەکەی کەلار بارهەڵگری بەرزی بەژێردا ناچێت رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: تیمێکی ئەندازەیی دیزاینی کردوە.
چەند شۆفێرێکی بارهەڵگر گومانی خۆیان لەوە پیشاندا کە بەرزە پردەکەی کەلار کە لە قۆناغی کۆتایی نزیک بوەتەوە، بارهەڵگری بەرزی بەژێردا ناچێت.
لەبەرامبەردا، ئەندازیار: دلێر حەسەن، لێپرسراوی هۆبەی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دروستکردنی پرۆژەی پەیوەندیدار بە رێگاوبانەوە دەبێت بەپێی ستانداردەکانی هاتوچۆ بێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە شارەوانی ئەندازیارێکی تایبەت بەو بوارە سەرپەرشتی ئەو پرۆژانە دەکات.
وتیشی: بەرزە پردەکە ٥۲۰ سم (٥ مەتر و ٢٠ سانتیمەتر) بەرزە، بەپێی ستاندارد دروست کراوە و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەژێری دا دەڕوات.
باسی لەوەشکرد: پێشتر لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئیدارەی گەرمیان دیزاینێکمان دانابو، بەڵام دواتر رەد کراوەتەوە و ئەم دیزاینە پەسەند کراوە کە ئێستا جێبەجێ دەکرێت.
بەرزەپردی کەلار کە یەکەم پردی لەوشێوەیەی لە گەرمیان، لەسەر شەقامی سەرەکی کەلار- کفری و شەقامی شەستیی کەلار دروستکراوە، بە شێوازی ئینتەرچەینج و بە جۆرێک دیزاین کراوە کە هەردو بەری هەردو شەقامەکە بگەیەنێت بەیەک.
ئەم پرۆژەیە لەسەرەتاوە بە ٢ ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا و لەسەر بودجەی وەبەرهێنەر حەسەن تاڵەبانی دەست بە دروستکردنی کرا لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لە ناوبازاڕی کەلار بۆ ئەوەی بیکات بە مۆڵێک، بەڵام دواتر تێچوەکەی زیاتر بو و بەوهۆیەوە کارەکانی راگیرا، ئێستا بڕیاردراوە لە پارەی پرۆژە وەبەرهێنانەکانی دیکەی کەلار پارە بۆ پردەکە تەرخانبکرێت و لەو رێگەیەوە تەواو بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان