دەنگ نێت
به‌شێك له كارمه‌ندان و پزیشكانى نه‌خۆشخانە حكومیەکانی گه‌رمیان بایكۆتیان كردوه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى موچه‌كانیان، هەندێک ناوەندی دیکەش مۆڵەتی چەند رۆژێک دەدەن بۆ خەرجکردنی موچەکانیان.
د. حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار/ قەڵا، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌شێك له كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه بایكۆتیان كردوه به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى موچه‌كانیان، به‌ڵام له بەشی نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ده‌وام ده‌كرێت و نه‌خۆش داخڵ ده‌كرێت.
له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچەكانیانهوه ته‌نها حاڵه‌ته گه‌رمه‌كان وه‌رده‌گیرێت و هیچ حاڵه‌تێكى سارد له نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه نابینرێن.
رزگار له‌تیف، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پزیشكانى نیشتەجێ مانیان گرتوه و هیچ نه‌خۆشێك نابینن.
هاوكات، سامان سه‌رتپ، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قه‌زاى كفری، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو و به‌شێك له كارمه‌ندان بایكۆتیان كردوه، به‌ڵام به‌یه‌كجارى ده‌رگاى نه‌خۆشخانه دانه‌خراوه.
لایخۆشیەوە، رەفیق قادر، لێپرسراوی بەشی کردەپزیشکییەکان (اسعاف فوری) لە تەندروستی گەرمیان کە ئەرکی گواستنەوەی نەخۆشیان لەسەرە، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی تایبەتمەندی کارەکەی ئێمەوە جارێ بایکۆتمان نەکردوە و چەند رۆژێک مۆڵەت بە حکومەت دەدەین، دوای ئەوە ئێمەش بایکۆت دەکەین.
پێشتریش سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەرێم، مۆڵەتی سێ رۆژی دابوە حکومەت بۆ خەرجکردنی موچەکانیان، بەپێچەوانەوە بایکۆتی دەوام دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان