دەنگ نێت
کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا گردبونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن، نوێنەرێکیشیان دەڵێت: لە شوێنەکانی تر دامەزراندن هەیە و لە گەرمیان نییە، هەربۆیە بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.
رێبین ئەحمەد، ئەندامی دەستەی نوێنەری کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کارمەندانی قەڵا لەسەرەتای دروستبونیەوە بەخۆشبەخش بەڕێوەچوە تا ئێستا، کەچی پۆل پۆل لەناوچەکانی تر دامەزراندن دەکرێتەوە، بەڵام کارمەندانی قەڵا بێبەشن لەو دامەزراندنە، بۆیە وەکو مافێکی سەرەتایی خۆمان ئەمڕۆ داوای دامەزراندن دەکەین و تا بەجێهێنانی داواکاریەکانمان بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.
باسی لەوەشکرد: ماوەیەک لەلایەن ئیدارەیەکی گشتی یەکێتی نیشتمانییەوە بڕەپارەیەکی هاندان وەکو پاداشتمان پێ دەدرا، بەڵام ئەوە ماوەی نزیکەی 5 مانگە ئەوەشمان وەرنەگرتوە.
وتیشی: ئێمە داوای ئەوە دەکەین بەشێوەیەکی هەمیشەیی دابمەزرێین، ئەگەریش نەیەن بەدەم داواکاریەکانمانەوە ئەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان