دەنگ نێت
بەکاریگەریی خەرجنەکردنی موچەی دو مانگی رابردو، بەشێک لە فەرمانگەکانی گەرمیان دەوامیان کردوە بە نۆرە (تناوب)، ئەمە سەرباری ئەوەی چەند فەرمانگەیەکیش بایکۆتیان کردوە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، ماوەی هەفتەیەکە بەشێک لە فەرمانگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوامیان کردوە بە نۆرە، ئەوەش بەهۆی پێنەدانی موچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی ئەمساڵەوە.
هەروەک هەندێک لە فەرمانبەرانیش هەر بە تەواوی بایکۆتی دەوامیان کردوە.
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە پەیوەندی بە هەریەکە لە بەرپرسانی راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بێوەڵام بون.
ماوەی ۲ مانگە موچە لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و تائێستاش لیستی موچە رانەگەیەنراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانگەکانی سنوری گەرمیان وەک: شارەوانیەکانی گەرمیان و بانکی خانوبەرە و بەشی نەخۆشخانەی قەڵا مانگرتنیان لەدەوام راگەیاندوە، هەروەک دوێنێش مامۆستایانی ناڕازیی بایکۆتکردنیان لە دەوام راگەیاند.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان