دەنگ نێت
بەهۆی نەبونی کۆلێژی هونەر لە سنوری گەرمیان، مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی دبلۆم لە بواری هونەر، بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پسپۆڕیەکەیان دەگۆڕن، مامۆستایەکی هونەریش دەڵێت: ئەمە هۆکارێکە بۆ کەمبونەوەی میلاکی مامۆستای هونەر لەسنورەکەدا.
فریاد حسێن، مامۆستای هونەر لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگی وت: لەماوەی 6 ساڵدا زیاتر لە 40 مامۆستای هونەر پسپۆڕیان گۆڕیوە، چونکە ئەو مامۆستایانە کە بڕوانامەکانیان دبلۆمە، بۆ ئەوەی بەکالۆریۆس وەربگرن، ناچارن بەشی دیکە بخوێنن جگە لە هونەر، بەوهۆیەی کۆلێژی هونەر لە گەرمیاندا بونی نییە.
وتیشی: دوای تەواوکردنی بەکالۆریۆس، ئەو مامۆستایە بڕوانامەکەی دەگۆڕێت و چیتر وەک مامۆستای هونەر نامێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی میلاکی مامۆستای هونەر لە ناوەندەکانی خوێندن، جگە لەوەش زیان لە رێژەی هونەرمەند لە ناوچەکەدا دەدات.
باسی لەوەشکرد دو پێشنیازیان خستوەتەڕو، یەکەمیان کردنەوەی بەشی هونەرە لە کۆلێژی پەروەردەی کەلار بۆ ئەوەی تیایدا مامۆستایان درێژە بەخوێندن بدەن، دوەمیش ئاسانکارییکردنە بۆ مامۆستایانی گەرمیان بۆ ئەوەی لە زانکۆی سلێمانی بخوێنن، بەوەی هەفتەی ٢ رۆژ دەوام بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد لەمبارەوە یاداشتێکیان داوە بە ئەنجومەنی وەزیران و زانکۆی گەرمیان و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و رۆشنبیری، ئەگەرچی پشتگیرییان کردون، بەڵام تائێستا بە کرداریی هیچ بۆ ئەو پرسە نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان