دەنگ نێت
بڕیارە سەنتەرێکی ئۆتیزمی حکومی لە قەزای کفری بکرێتەوە، بەڕێوبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیانیش دەڵێت: چاوەڕێی چۆڵکردنی بیناکەین لەم هەفتەیەدا.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیارە لە قەزای کفری سەنتەرێک بۆ نەخۆشانی ئۆتیزم بکەینەوە.
ئەو بینایەی بڕیارە سەنتەرەکەی تیابکرێتەوە، لەبنەڕەتەوە بینای دایەنگەی مناڵانە و سەر بەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیە، ماوەی چەند ساڵێکیشە کارەبای کفری و شارەوانی کفری لەناو ئەو بینایەدا کارەکانیان بەڕێدەکەن.
بەوتەی ژیلوان عادل، بڕیارە بیناکە هەفتەی داهاتو بە فەرمی وەربگرنەوە، دوای ئەوەی پێشتر فەرمانگەی کارەبا چۆڵیان کردوە، ئێستا شارەوانی ماوە و ئەوانیش سەرقاڵی چۆڵکردنین.
باسی لەوەشکرد: دوای وەرگرتنەوەی بیناکە، سەرەتا هێنانە کایە بۆ سەنتەرەکە دەکرێت و دواتر کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەست پێدەکەین هەتا کردنەوەی سەنتەرەکە.
لەگەرمیان چەند سەنتەرێکی ئۆتیزمی ئەهلی هەن کە لەلایەن چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیانەوە چاودێری دەکرێن، بەڵام سەنتەری حکومی تائێستا بونی نیە.
ئۆتیزم (Autism) نەخۆشییەکی مێشکییە و لەمناڵییەوە کەسەکە توشی دەبێت کە وادەکات رەفتاری ئاسایی نەبێت و توانای گفتوگۆ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کەمدەبێتەوە و لەهەندێک باردا نامێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان