
دەنگ نێت
پێشتر هاوڵاتیان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی رویان لە پارێزگاکانی تر دەکرد، بەڵام ئێستا ئەو بەشە لە گەرمیان کراوەتەوە، هاتوچۆی گەرمیانیش لەسەر رێکارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتەکە رونکردوە دەدات.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: کۆمەڵێک مەرج هەیە بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی هەر وەک مەرجەکانی پێشوە، بەڵام ئەوکەسەی مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەردەهێنێت مەرجە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری هەرێمی کوردستان بێت.
وتیشی: کەسەکە دەتوانیت مۆڵەتەکە بۆ ساڵێک یان دوساڵ یان سێ ساڵ دەربهێنیت، بەڵام ئەگەر ساڵێک هەڵبژێریت روسوماتی ساڵێکت لێوەردەگرین کە ٦۰ هەزار دینارە، بەپێچەوانەشەوە تا ساڵەکان زیادبن رسوماتی زیاترە.
باسی لەوەشکرد: پێشکەشکردن بۆ مۆڵەتەکە پشکنینی چاو و تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکیی (تەرایی) ناوێ، چونکە پشت بە مۆڵەتەکەی پێشری دەبەستێت.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان