دەنگ نێت
پۆلیسێک لەکاتی دەستگیرکردنی داواکراوێک لە ناحیەی نەوجول، لەلایەن داواکراوەکەوە تەقەی لێکرا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: مەفرەزەیەکی پۆلیس رۆشتون بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی گرتنێک بەرامبەر داواکراوێک لە گوندی دوڕاجی سەر بەناحیەی نەوجول، تۆمەتبارەکە تەقەی لێیان کردوە و هەڵهاتوە.
رونیشکردەوە: لە ئەنجامی تەقەکردنی تۆمەتبارەکەدا، پۆلیسێک بە سەختی بریندار بوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە شەهید بو.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا؛ ئەو پۆلیسەی کوژراوە ناوی (تارق عەبدولخالق مەجید)ـە و لەدایکبوی ١٩٧٢ـە و لە ناحیەی نەوجول دەوام دەکات و خێزاندارە.
زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەکەوە نەخستەڕو، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد کە بە مادەی ٤٣١ کەتایبەتە بە هەڕەشەی کوشتن، داواکراو بوە، دوای ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی ئەو پۆلیسەش، هەڵهاتوە بەرەو گوندەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم کە لەناو هاوڵاتیاندا بە سنوری ژێر دەسەڵاتی داعش ناودەبرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان