دەنگ نێت
کارەکانی قیرتاوكردنى 4 گه‌ڕه‌ك له قه‌زاى كه‌لار به گوژمه‌ى زیاتر له 6 ملیۆن دۆلار راگیراوە، له كاتێكدا له %35ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، بەرپرسێکی شارەوانییش دواین زانیاری لەسەر ئەو پرسە دەخاتەڕو.
دلێر حەسەن، به‌رپرسى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كەکانی (شه‌هیدان، خه‌بات، مامۆستایان و شاره‌وانى) كه له‌لایه‌ن (كۆمپانیاى په‌رى شاد)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، %35ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی كاره‌كانى راگیراوه، چونكه بودجه‌ى پرۆژه‌كه له‌سه‌ر پترۆدۆلار بوه.
وتیشى: گوژمه‌ى پرۆژه‌كه سه‌ره‌تا خۆى له 6 ملیۆن و زیاتر له 401 هه‌زار دۆلار دەبینیهوه، دواتر گۆڕانكارى تێدا كرا به 6 ملیۆن و زیاتر له 785 هه‌زار دۆلار جێگیركرا.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: ره‌زامه‌ندى 2 ملیۆن و 327 هه‌زار دۆلارى وه‌رگرتبو كه رێژه‌یه‌كى كه‌مى بۆ خه‌رج كرابو، ئه‌مه له كاتێكدایه 27 هه‌زار و 300 مه‌تر دوجا قیرتاوكراوه له‌و گهڕهكانەدا.
لەبارەی ئەگەری دەستکردنەوە بەکارەکانی پرۆژەکە، بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار، هیچ وادەیەکی نەخستەڕو، بەوپێیەی ئەو پرۆژانەی لەسەر بودجەی پترۆدۆلارن لە هەرێم راگیراون و دەستپێکردنەوەیان بڕیاری لێنەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان