دەنگ نێت
لەماوەکانی پێشودا ئاگر لە گوندی گامەخەڵ کەوتەوە، بنکەی بەرگری شارستانی رزگاریی نەیانتوانیوە بچێت بە هانای گوندەکەوە، ئەویش بەهۆی کەمی ئەوبڕە گازەی کە لە ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوەیاندا هەبوە، بەڕێوبەری بنکەکەش دەڵێت: "وتمان لەوانەیە گازەکە بەشمان نەکات" .
عەقید ئیسماعیل، بەڕێوبەری بنکەی بەرگری شارستانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆ کوژاندنەوەی ئاگر تەنها یەک تەنکەرمان هەیە، ئەو تەنکەرەش تەنها نیوەی گازوایل بو، رێگاکەش دورە و ماوەی کوژاندنەوەی ئاگرەکەش پێویستی بەکاتی زۆرە، بۆیە وتمان لەوانەیە گازەکە بەشمان نەکات.
بنکەی بەرگری شارستانی رزگاری خاوەنی سێ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوەیە کە بەگازوایل ئیش دەکەن، دوانیان ئیش دەکەن و دانەیەکیان لەکارکەوتوە، هەروەها خاوەنی ئۆتۆمبیلێکی مێگزەمینی ئاگرکوژێنەوەن، بەڵام تائێستا هیچ بڕە سوتەمەنیەکی بۆ سەرف نەکراوە.
هۆکاری نەکوژاندنەوەی ئاگرەکەشی گەڕاندەوە بۆ کەمی ئەو بڕە گازەی کە هەیانە و وتی: لەوەرزی هاویندا ئاگرکەوتنەوە زۆرە و مانگانە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی نزیکی 400 لیتر گاز وەردەگرین، ئەگەر ئاگرکەوتنەوە زۆربێت ئەوە ئەوا بڕە گازوایلە بەشمان ناکات، لەحاڵەتێکدا بەشمان نەکات داوا لەبەڕێوبەرایەتی دەکەین بڕێکی زیادەمان بۆ بنێرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە لای ئەوانیش نەمابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگومان دەکرێت بەشە غازی گەرمیان رەوانەی ناوچەکانی دیکە بکرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک لەسەر پرۆژە نیشتەجێبونەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان