دەنگ نێت
بڕیاربو کۆرنیشێک لەسەر روباری سیروان دروست بکرێت، بەڕێوبەری رێگەپێدراوی ئەو کۆمپانیایەی دروستی دەکات دەڵێت: کێشەمان هەیە و حکومەت هیچ رۆڵێکی نیە لەچارەسەرکردنی دا.
پرۆژەی وەبەرهێنانی سەر روباری سیروان له قهزاى كهلار، له گردهگۆزینهوه به رۆخی روبارهكهدا دهستپێدهكات ههتا بهردهسور و پرۆژەیەکی تێکەڵ (میکس)ـە و دابەشکراوە بەسەر (6) زۆندا، کە بە درێژایی ئەو روبەرە كۆرنیشێک دروست دەکرێت.
زۆنی 2ـی پرۆژەکە لەئێستادا چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی بونی کێشەوە کۆرنیشەکە کە گرنگترین بەشی پرۆژەکەیە، دەستی پێنەکردوە.
هۆشمەند عوسمان، بەڕێوبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای مارێنا کە لە زۆنی 2ـدا وەبەرهێنان دەکات، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێشتر غەسالەیەک ببویە رێگر لەبەردەم پرۆژەکە، بەڵام رێککەوتین لەگەڵیدا و قەرەبومان کردەوە.
وتیشی: لەئێستادا دەستمانکردوە بە دروستکردنی کۆرنیشەکە، بەڵام چەند رێگریەکمان هەیە، ئەوانیش زۆربونی ئاوی روبارەکە و هەروەها کۆمەڵێک خەڵک لەوبەری سیروانەوە کارگەیەکیان هەیە و داوای قەرەبو دەکەنەوە، لەکاتێکدا کە زۆر دورن لە کۆرنیشەکە.
بەڕێوبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای مارێنا لەباری رۆڵی حکومەت لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەڵێت: حکومەت هیچ رێکارێکی یاسایی ناگرێتەبەر و هیچ چارەسەرێکیان پێنییە.
وتیشی: حکومەت لێرە پێمان دەڵێت خۆتان رێکبکەون لەگەڵ خەڵکدا، من کەپارەم دا بۆ قەرەبوکردنەوە رۆڵی چی؟ بەپێچەوانەشەوە ئەگەر رێکاری یاسایی بگرنەبەر هەمو کێشەکان چارەسەر دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان