دەنگ نێت
۳٥ حاڵەتی سکچون داخل کراون لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: بەهۆی وشکبونەوەوە ٥ نەخۆشمان ناردوە بۆ دەرەوەی قەزاکە.
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی لەقەزای کفری، تەنها لە ۲٤ کاتژمێری رابردودا ۳٥ حاڵەتی سکچون داخل بە نەخۆشخانەکە کراون، کە پێنجیان مەترسیدارە و توشی وشکبونەوە بون.
سامان سەرتیپ، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ٥ حاڵەتمان رەوانەی کەلار و سلێمانی کردوە، چونکە توشی وشکبونەوەیەکی زۆربون و کاریگەری لەسەر گورچیلەکانیان دروست بوە، کە ٤ حاڵەتیان بۆ کەلار و حاڵەتێکیش بۆ سلێمانی نێردراون.
وتیشی: تائێستا نازانین کە حاڵەتەکان بە گشتی کۆلێران یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان