دەنگ نێت
بهشداربویهكى پرۆژه‌ى قه‌ڵاى شێروانه له ناحیه‌ى رزگاریی کەلار، ده‌ڵێت: به‌هۆى نه‌دانى قیستێكهوه، خانوەكهم لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كۆمپانیا قسه‌مان كردوه ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
ئازاد محه‌مه‌د، یه‌كێك له به‌شداربوانى پرۆژه‌ى قه‌ڵاى شێروانه بو له ناحیه‌ى رزگارى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ماوه‌ى مانگێكە خانوەکەم (یهكهكهم) كه 5 قیستیم داب‌و، له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه لێم وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى قیستى شه‌شه‌مم نه‌دابو.
وتیشی: پێم وتن داواى قیست له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و ئیش ناكه‌ن وه‌كپێویست، لەبەرامبەردا یەکەکەیان لێوەرگرتمەوە و پاره‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاندمه‌وه كه خۆى له ١٢٥٠٠ (١٢٥ گەڵا) دۆلاردا دهبینییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه من ئه‌م یهكهیهم نه‌كڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆم ده‌رچوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: سه‌ردانى وه‌به‌رهێنانم كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و سكاڵاشم تۆمار كردوه، بەڵام تائێستا هیچیان بۆ نه‌كردوم، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامى پهوهندیشم ناده‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و هاوڵاتیه‌ى كه یه‌كه‌كه‌ى لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا قسه‌مان كردوه بۆى بگه‌ڕێننه‌وه و به‌ڵێنیان داوه بیگه‌ڕێننه‌وه.
وتیشى: پێشمان وتوه سه‌ردانى وه‌به‌رهێنان بكات بۆ ئه‌وه‌ى به نوسراوى فه‌رمى ئاراسته‌ى كۆمپانیاى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان