دەنگ نێت
زیاتر لە مانگێکە هیچ بڕە پارەیەک بۆ پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج نەکراوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش دەڵێت: هەرکات موچە بێت خەرجکردنی پارە بۆ رێگاکە دەوەستێت.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: زیاتر لە مانگێکە هیچ بڕە پارەیەک بۆ پڕۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج نەکراوە، بەهۆی خەرجکردنی موچەوە.
رونیکردەوە: ٤ ملیار دینارمان لە بانک هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم ماوەیە موچە دابەشکراوە، هەربۆیە پارە بۆ پرۆژەکە خەرج نەکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پارەی نەختینە تەنها بەشی موچە دەکات، بەڵام کە کاتی دابەشکردنی موچە نەبوبێت، پارەکە بەباشی خەرجکراوە.
رێگای کەلارـ سلێمانی سەدا ٦۰ـی کارەکانی تەواو بوە، لە کەلارەوە سایدی چەپی بەنزیکەی ۲۳ کیلۆمەتر و سایدی راستیش نزیکەی ۱٤ کیلۆمەتری تەواوبوە، واتە بەهەردو سایدەکەوە ۳٨ کیلۆمەتری تەواوبوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش ئاماژە بەوە دەدات لە کۆی پڕۆژەکە ئیش دەکرێت، ئەگەر بە بەردەوامی پارەی بۆخەرجبکرێت و گرفتمان بۆدروستنەبێت لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا تەواو دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان