دەنگ نێت
سەرباری ئەوەی زانکۆی گەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانی پیا نەنراوە، بەڵام سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت: زانکۆکەمان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستانیشدا بەرەوپێش چوە، چاوەڕێش دەکات بەمنزیکانە دان بە زانکۆکەدا بنرێت.
پێرێ رادیۆی دەنگ راگەیەنراوێکی دەستەی گەرمیانی رێکخراوی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی بڵاوکردەوە کە باس لەوەدەکات حکومەتی عێراق لە رێبەری وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان ناوی زانکۆی گەرمیانی دانەناوە، ئەمەش بەو هۆیەی زانکۆکە هێشتا لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە دانی پیا نەنراوە.
لەمبارەیەوە د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، باسی لەوەشکرد؛ هۆکاری سەرەکی دانپیانەنانیان لەلایەن عێراقەوە، بونی سێ کۆلێژیانە لە خانەقین.
ئاماژەی بەوەشکرد بابەتەکە لەلای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە و چاوەڕێ دەکەین بەمنزیکانە بڕیاری کۆتایی بدەن و دان بە زانکۆکەدا بنرێت.
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئەوەیخستەڕو کە سەرباری ئەوەش، زانکۆکە لەم ساڵانەی دواییدا زۆرباش چوەتە پێشەوە و ئێستا لە ئاستی عێراقدا لەپێش ١٠٠ زانکۆی دیکەوەیە و پلەی ٢٤ هەمینی گرتوە، هەروەک لەئاستی زانکۆکانی هەرێمیشدا لە پلەی حەوتەم دایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان