دەنگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه بڕیارى دروستكردنى نوسینگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌كسى ته‌له‌فۆنى دراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و نوسینگه‌یه نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گواستنهوەی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێك به‌ده‌م بابەتهكهوه نه‌هاتوه.
ئیدرس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه بانگه‌واز بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌كسى ته‌له‌فۆنیی كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه‌س به ده‌م بابه‌ته‌كه‌وه نه‌هاتوه تا سه‌ر.
وتیشى: له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌ك كه‌س داواكارى پێشكه‌ش كردبو، به‌ڵام تاوه‌كو سه‌ر له‌گه‌ڵى نه‌رۆشت و وازى هێنا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بێته پێشه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و نوسینگه‌یه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك هاوكار ده‌بین به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى كه له‌به‌رده‌ستدان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان