دەنگ نێت
حاڵەتەکانی ئاگر کەوتنەوە یان ئاگر بەردان لە تایە و پاشماوەی دیکە لەشوێنی فڕێدانی خاشاکی ناحیەی رزگاری و کەلار، روی لە زیادبون کردوە و هاوڵاتیانی بێزارکردوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش دەڵێت: نوسراومان ئاڕاستەی قایمقامیەت کردوە بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی بەو کارە هەڵدەستن.
بەپێی چەند گرتە ڤیدۆیەک کە بۆ پەیجی رادیۆی دەنگ نێردراوە، ئاگر لە شوێنی خاشاکی ناحیەی رزگاری و کەلار دەکرێتەوە و تایە و خاشاکیان تێدا دەسوتێنرێت، بەمەش دوکەڵێکی زۆر بڵاودەبێتەوە.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەوانەی دەسوتێنرێن تایەی ئۆتۆمبێلن و بوەتە سەرچاوەی ژیان بۆ کەسانێک و دوای سوتاندنی تایەکان سیمەکەی بەکارئەهێنن، بەڵام دوکەڵەکەی کاریگەری بۆسەر دانیشتوانی نزیک لەو شوێنه هەیە.
بۆچارەسەرکردنی ئەم حاڵەتەش ئاماژەی بەوەدا: پێشتریش نوسراومان ئاڕاستەی قایمقامیەتی کەلار کردوە و داوامان کردوە لەڕێگەی لیژنەی ئەمنیەوە ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت، چارەسەرەکەش ئەوەیە ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە هەستاون بە ئاگرکردنەوەکە و دواتر ئێمەش سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین.
جەختی لەوەشکردەوە: تائێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە کەکەسێک گیرابێت لەسەر ئەم بابەتە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان