دەنگ نێت
پاش ئەوەی ۳ مانگ نەخۆشانی پەککەوتنی گورچیلە لە گەرمیان دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیەکەیان پێنەدرا بەهۆی نەبونی دەرمانەوە، بەرپرسێکی تەندروستیش دەڵێت: بەشی چوار مانگ دەرمان گەیشتوەتە گەرمیان.
پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردوەتەوە، کە نەخۆشانی پەککەوتوی گورچیلە ۳ مانگە بێ دەرمانن و نرخی دەرمانەکەش گرانە و ناتوانن بیکڕن، جگە لەوەش دەرمانەکە لە بەغداو هەولێرەوە نەمابو تاوەکو بنردرێت بۆ گەرمیان.
کاروان محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ئێستادا کێشەمان نیە و بەشی ٤ مانگ دەرمانمان بۆ هاتوە و دەتوانین بۆ نەخۆشەکانمانی دابین بکەین.
دیارترین چارەسەری ئەو نەخۆشانەی پەککەوتنی گورچیلە (عجزی گورچیلە)یان هەیە، شروبێکە بەناوی (ساندمیۆن Sandimmun) کە هەر نەخۆشێک مانگی یەک شوشەی لێ بەکاردێنێت.
نزیکەی ۱٦۰ نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلە لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا هەن، لەو ژمارەیەش ۱۲۰ نەخۆشیان ئەو شروبە وەردەگرن. نزیکەی ۳ مانگ لە بازاڕدا شروبەکە نەمابو و بەوهۆیەوە نرخەکەی تا نزیکەی ۱۲۰ هەزار دینار بەرز بویەوە، کە ئەمەش بارگرانیەکی زۆری لەسەر شانی ئەو نەخۆشانە دروست کردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان