
دەنگ نێت
دەستەیەک ئاشکرای دەکات وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق ناوى زانكۆ حكومیه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى بڵاوكردوه‌ته‌وه له رێبهى وه‌رگرتنى خوێندكاران‌دا، كه‌چى ناوى زانكۆى گه‌رمیان لە رێبەرەکەدا نیه.
ده‌سته‌ى گه‌رمیان بۆ داكۆكى له زانكۆ و په‌یمانگاكان، لە پەڕەی خۆیان له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق ناوى زانكۆ حكومیه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى بڵاوكردوه‌ته‌وه له رێبهى وه‌رگرتنى خوێندكاران‌دا له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى هه‌ر زانكۆیه‌كدا، كه‌چى ناوى زانكۆى گه‌رمیان و چهرموى تێدا نیه".
باسى له‌وه‌شكردوه: زانكۆى راپه‌ڕینیش تاوه‌كو 8ـى 3ـى 2024ـى له به‌رده‌سته بۆ ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى دانپێدانانیدا.
زانكۆى گه‌رمیان له ساڵى 2010 له ئیداره‌ى گه‌رمیان دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى 3 كۆلێژى له قه‌زاى خانه‌قینه، تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقه‌وه به فه‌رمى دان به زانكۆكه‌دا نه‌نراوه، چونکە بەپێی یاساکانیان نابێت زانکۆیەک لە پارێزگایەک بێت و کۆلێژ و بەشی لە پارێزگای دیکە هەبێت.
لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا، د.فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاندبو: مامەڵەی دانپیانانی زانکۆی گەرمیان لای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراو، لە دوا وێستگەی کارکردنی دایە، بەڵام وێستگەکە چەندی پێدەچێت نازانن، بەوپێیەی پرۆسەکە لای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگه‌نادرێت شاره‌وانى كفری زه‌وی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك له‌گه‌رمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمه‌ڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان