دەنگ نێت
بە فەرمانێکی وەزیری کارەبا، بڕیاردرا داشکاندن بە رێژەی ١٥٪ بۆ نرخی کارەبای نیشتمانی، گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕینیش بگرێتەوە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبا کە دوێنێ دەرچوە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی ٣ مانگ (لە ٢٠ـی ٨ هەتا ٢٠ـی ١١ـی ٢٠٢٣) دەرفەت بە هاوڵاتیان بدرێت بۆ دانەوەی پارەکانی قەرزی کارەبای نیشتمانی بە داشکاندنی بڕی ١٥٪ـەوە.
لایخۆشیەوە وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان- ئالان ئەرکان، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارەکە لەو رۆژەوە لە گەرمیان جێبەجێ دەکرێت کە لە نوسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئەمەش دوای ئەوەهات کە پێشتر ئەم بڕیارە لە سنوری پارێزگای سلێمانی جێبەجێکرا بەبێ پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم سنورە.
پێشتریش رادیۆی دەنگ بەدواداچونێکی بۆ ئەم پرسە کرد و بەرپرسانی کارەبا رایانگەیاند بۆ ئەوەی داشکاندنەکە گەرمیانیش بگرێتەوە، نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کردوە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان