دەنگ نێت
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی شاری کفری، نوێنەری مانگرتوانی قەزاکە دەڵێت: ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە، دانەبەدانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
عوسمان قەتارچی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گەورەترین بەڵێن کە بۆمان جێبەجێکراوە، هێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک بو بۆ شارەکەمان.
نوێنەری مانگرتوان باسی لەو پڕۆژانە کرد کەچونەتە بواری جێبەجێکردنەوەو وتی: 5 بیری ئاو چونە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها کەرتی پانزەی تلیشان کە زۆربەی ئەوانە زەوی و موڵکی خۆیانن، ئەویش دەست بە مامەڵەکانی کراوە و لەڕۆژانی ئایندەدا خاوەن موڵکەکان لەسەر زەویەکانی خۆیان پڕۆژەکانیان جێبەجێ دەکەن.
جەختیشیکردەوە: جگە لەوانە چەند پڕۆژەیەکی تری پیشەسازی وەکو کارگەی گەچ و چیمەنتۆی سپی و جپسن بۆرد، هەمو رێکارە یاساییەکانیان تەواوکراوە و شوێنیان بۆ دیاریی کراوە و ئەوە ماوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ئایندەیەکی نزیکدا دیدارمان دەبێت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا و کۆمەڵێک داواکاری ترمان بۆ ئەنجامدانی پرۆژە دەبێت بۆ شاری کفری، کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار دەڕەخسێنن بۆ گەنجانی شارەکە و "زامی کفری ساڕێژ دەکەن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان