دەنگ نێت
سەرۆکی شارەوانی قەزای کەلار ئاشکرای دەکات ئەو زەوییەی بۆ بینای زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دیارییکرابو، دەیکەن بە یاریگایەکی نێوەدەوڵەتیی.
ئەکرەم ساڵح، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ٨۰ دۆنم زەوی لەقەزای کەلار و نزیک زانکۆی گەرمیان بۆ دروستکردنی یاریگایەکی نێودەوڵەتی دیارییکراوە.
وتیشی: لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی گەرمیان گفتوگۆی لەسەر کراوە و بڕیارمانداوە ئەو شوێنە لەپلانی شاردا جێگیر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهیچ جۆرێک زەویەکەی نادرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبون.
سەرچاوەکانی بودجەی پرۆژەکە بەوتەی سەرۆکی شارەوانی، دەبێت حکومەت دیاری بکات، یاخود لەدروستکردنی پڕۆژەکانەوە وەربگیرێت کە بەوتەی خۆی ئەمەش کاتی پێویستە.
ئەو رووبەرە زەویەی بۆ یاریگا دیارییکراوە، پێشوتر شارەوانی کەلار بۆ دروستکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان تەرخانی کردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
زۆرترین بینراوەکان