دەنگ نێت
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەڵێت: هەر فەرمانبەرێک ئەیەوێت لەسەرۆکایەتی زانکۆ لە کفری دەوام بکات ئێمە گواستنەوەی بۆ دەکەین، رونکردنەوەش لەسەر دامەزراندنی ۲۰۰ فەرمانبەری نوێ دەدات.
د.چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: سەرۆکایەتی زانکۆ کۆمەڵێک بەڕێوبەرایەتی هەیە، پێویستی بە فەرمانبەرە، هەر فەرمانبەرێک ئەیەوێت لەسەرۆکایەتی زانکۆ لە کفری دەوام بکات ئێمە گواستنەوەی بۆ دەکەین و جگە لەوەش کوێژی کشتوکاڵی کفری کەسەر بەزانکۆی گەرمیانە، قسەیەک هەیە بخرێتە سەر ئەم زانکۆیە، بەڵام بڕیارەکەی دەرنەچوە هەرکات کرا کۆمەڵێک فەرمانبەری بۆ بگوازینەوە.
وتیشی: داوای دامەزراندنی ۲۰۰ فەرمانبەری دیکەمان کردوە نەک بۆ سەرۆکایەتیەکە بەتەنها، بەڵکو بۆ کەلار و کفریش، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان